دەقی بەیاننامەی جەماعەت بەم چەشنەیە:
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سپاس و پێزانینی زۆری هەیە بۆ شارۆمەندانی هێژا و بەتایبەت ئەندامان و لایەنگرانی بەرپرس؛ که لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا بەشدار بوون و بە دەنگدان بە بەڕێز دکتۆر مەسعوود پزیشکیان، ویست و داوای خۆیان بۆ گۆڕانکاری خسته ڕوو. ئێستاش لە درێژەی بەڵێنیی پێشوو و بە جەخت لەسەر بەیاننامەی شەشی پووشپەڕ، جارێکی تر داوا لە تەواوی شارۆمەندانی بەڕێز دەکا که لە ڕۆژی هەینیی ١٥ی پووشپەڕدا بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە دەنگدانیان بە دکتۆر پزیشکیان بەستێنی هاتنەدی زیاتری ئێرانێکی پێشکەوتوو و دواڕۆژێکی باشتر تەیار بکەن.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣